کابرایەکی کورد لە ڕۆژی جومعەی مانگی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  810 بینین

کابرایەکی کورد لە ڕۆژی جومعەی مانگی ڕەمەزاندا لەبەر مەزاری کاک ئەحمەدی سولەیمانی لە مزگەوتی گەورە، کاسەیەک ماستاو دانابوو، لەبەر چاوی خەڵکەکەوە نان و ماستاوی ئەخوارد. مەلایەک بە تەنیشتیا تێپەڕی، پێی وت: کابرا تۆ شەرم ناتگرێ بەم مانگی ڕەمەزانە لەبەر چاوی ئەم خەڵکەوە شت ئەخۆی؟ کابراش ئەڵێ: «خەڵکینە! سەیری ئەقڵی ئەم مەلایە کەن؛ ئەڵێ تۆ بەم مانگی ڕەمەزانە موبارەکە، لەم ڕۆژی جومعەی پیرۆزە، لەبەر مەرقەدی کاک ئەحمەددا، بەم گەرمای مانگی تەممووزە، ئەم نان و ماستاوە ساردە مەخۆ!»