هەر لەو شەڕەدا هەندێ کوردیان بە ناوی ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  811 بینین

هەر لەو شەڕەدا هەندێ کوردیان بە ناوی غەزاوە تەفرە دابوو ناردبوویانن بۆ شەڕ. یەکێکیان هەر ئەپاڕایەوە: خوا سا تۆ ئەم جارە مەمکوژە هەتا ئەچمەوە ماڵ لێیان پرسی بۆچی؟ وتی: شەرت بێ بەم خەنجەرە مەلا کوتکوت کەم، دویتباوکە هەر ئەیوت: هەر کەس بچێ بۆ غەزا هۆریی ئەدەنێ. منی نارد بۆ کوشتن، نەیناردم بۆ هۆری، ئەگەر ڕاستی ئەکرد هەر کەس غەزا بکا هۆریی ئەدەنێ خۆی بۆچی نەهات، من هۆریم ناوێ، خاتەی خۆم بە دەمی باوکیشم زیادە!