لە شەڕی ١٩١٨-١٩١٤ خەڵکێکی زۆریان نارد بۆ ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  671 بینین

لە شەڕی ١٩١٨-١٩١٤ خەڵکێکی زۆریان نارد بۆ شەڕ، لەمانە گەلێکیان کورد بوون، لە «شعیبە» شکابوون گەڕابوونەوە بەغدا، یەکێ لە کوردەکان مایینەکەی کوژرابوو، بە پێ بە ڕێدا ئەڕۆی، لەبەر خۆیەوە هەر ئەیوت: دەک خوا بتگرێ سوڵتان ڕەشاد! تۆ کە بەغدات هەیە ئیتر بەسرەت بۆچییە؟ وا شەڕی لەسەر ئەکەی و ئەم عالەمە بە کوشت ئەدەی!