کەیخەسرەو بەگی مەحموو پاشا لە پیاوێکی ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  818 بینین

کەیخەسرەو بەگی مەحموو پاشا، لە پیاوێکی پشتماڵە تووڕە ئەبێ و گاڵ ئەدا دەستێکی ببڕن! کابرا پەنا ئەباتە بەر حەسەن بەگی قادر بەگ کە تکای بۆ بکا و کەیخەسرەو بەگ لێی خۆش ببێ! حەسەن بەگ ئەچێ و ڕوو ئەکاتە کەیخەسرەو بەگ و ئەڵێ: کەیخەسرەو بەگ ئەو کابرای پشتماڵەی کە وتووتە دەستێکی ببڕن، تکات لێ ئەکەم دەستەکەی مەبڕە، هەر لەلەی بکە.