شێخ محەممەدی شێخ جەلال گێڕایەوە وتی شێخ ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  646 بینین

شێخ محەممەدی شێخ جەلال، گێڕایەوە وتی: شێخ لەتیف هەبوو لە ئاواییی «هۆمەر قەڵا» پارچە زەوییەکی هەبوو «قنگە بۆران»یان پێ ئەوت، کردبووی بە گەنم، زەوییەکی تریش لەتەنیشت زەوییەکەی ئەوەوە بوو پێیان ئەوت «مەترەقی قازی» ئەویش هەر کرابوو بە گەنم. جا خەڵکەکە ئەچوون سەیریان ئەکرد ئەیانوت: ماشەڵڵا، ماشەڵڵا لە قنگی بۆرانی شێخ لەتیف، چۆن مەترەقی قازی داپۆشیوە! شێخ لەتیف لە داخی ئەم بەندوباوە، ڕۆژێک گاوگۆتاڵ ئەکاتە زەوییەکەی خۆیەوە هەمووی ئەخۆن!