کابرایەک لەو شارەزوورە ژنێکی شاری ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 2 خولەک  688 بینین

کابرایەک لەو شارەزوورە ژنێکی شاری - کە ناسیاویان ئەبێ - ئەبێ بە میوانیان، ژنەکە پاک و تەمیز و جوانکەلە ئەبێ، کابرای خانەخوێ تەمای تێ ئەکا! دوو سەپانیان ئەبێ، ئەچێ لەگەڵیان قسە ئەکا بە یەک کە شەو بچنە سەر جێگەی ژنەکە. ژنە هەستی پێ ئەکا، ئەو لە وەختی نووستنا بە ژنی خانەخوێکە ئەڵێ: با جێگەکانمان بگۆڕینەوە. ژنە هەڵئەخڵەتێنێ جێگەی پێ ئەگۆڕێتەوە! ئەکەوێتە نیوەشەو، کابرای خانەخوێ سەپانەکان هەڵئەستێنێ و یەکێکیان ئەنێرێتە سەر جێگەی ژنە. سەپان ئەڕوا و تاکێک ئەکێشێ بە ژنی خانەخوێدا و ئەگەڕێتەوە! ژنەش لای وا ئەبێ مێردەکەیەتی دەنگ ناکا. کە ئەگەڕێتەوە سەپانەکەی تریش ئەچێ، ئەویش ئیشی خۆی ئەکا! ئینجا کابرای خانەخوێ خۆی ئەچێ ئەویش ئیشی خۆی ئەکا!

ژنە سەری سوڕ ئەمێنێ، ئەڵێ: ئەرێ کەچەڵ، ئەمە ئیمشەو چی بوو؟ بوویت بە چۆلەکە؟ هەمووی سەعاتێکی پێ نەچوو سێ جار هاتیت! کابرا دەنگی ئەناسێ، ئەڵێ: ئای فاتە ئەوە تۆیت؟ ئەڵێ: ئەرێ وەڵڵا. ئەڵێ: حەمەیش گاتی؟ ئەڵێ: ئەرێ وەڵڵا. ئەڵێ: خولەش هەر گاتی؟ ئەڵێ: ئەرێ خولەش هەمەر گامی، بۆ چی ئەوە ئەوان بوون؟ ئەڵێ: ئەرێ وەڵڵا ئەوان بوون، ئەی ڕووم ڕەش بێ بۆ کەتنێ گێڕام، ئێستا ئەوانیش گاتیان؟ ئەڵێ: ئەرێ وەڵڵا گامیان و دۆشاو بە گونت! ژنەی شاریش لەو لاوە بۆ خۆی ڕزگار ئەبێ!