گوڵ لەبەر مەغرووری کەی هەیتی سەری پەروایی من

لە کتێبی:
دیوانی فانی
بەرهەمی:
مەلا حوسێن فانی (1883-1983)
 1 خولەک  1061 بینین
گوڵ لەبەر مەغرووری کەی هەیتی سەری پەروایی من
کەی لە سەرکێشی دڕک دەڕوا لەژێری پایی من
بۆ شکستی من فیراقت هیچ قسوورێکی نەکرد
کاغەزێکی پڕ لە پێچ و لۆچە سەرتاپایی من
هەر وەکوو نەقشی قەدەم من سەرفیرازیم بۆ چییە
خاکساری تێدەگەی بنواڕییە سیمایی من
دامەنت بۆ لادەدەی فانیناسناوی ئەدەبی لە دونیا، کەی دەگا
ئاوی ئەم بەحرە بە پشتی پێی ئیستغنایی من؟