سێ چوار پیاو ئەبن بە میوانی ماڵێک ژنەکە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  747 بینین

سێ چوار پیاو ئەبن بە میوانی ماڵێک. ژنەکە نانیان بۆ دروست ئەکا، منداڵێکی ئەبێ هەر نووکەنووک ئەکا و داوای چێشت ئەکا، دایکەکەی چەپۆکێک ئەکێشێ بە سەریا و ئەڵێ: داکەوە! باوانت شێوێ، لە میوانەکان خرابترت بەسەر هاتووە!