کابرایەکی کورد چووە لای مەلایەک وتی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  768 بینین

کابرایەکی کورد چووە لای مەلایەک، وتی: قوربان کوێخاکەمان زۆرم زوڵم لێ ئەکا و ماڵم ئەخوا، نازانم خوا لە ڕۆژی قیامەت هەقم چۆن ئەسێنێ؟ مەلاش وتی: برایم، ئیسلام گەورەیە، ڕۆژی قیامەت خوا بە تۆ ئەڵێ لەم پیاوە خۆش ببە قەسرەکەت چەند بێ ئەوەندەی ترت بۆ زیاد ئەکا، تۆش گەردنی ئازا ئەکەی و خواش ئەو ئەبەخشێ. کابرا وتی: مامۆستا، کە خوا وتی: وەرە لێی خۆش ببە قەسرەکەت بۆ گەورە ئەکەم، ئەڵێم بیناییی چاوان، قەسرم ناوێ، تۆ کاولە ئاشێکم بدەرێ دوو بەشی دڵۆپە بێ، بەڵام من لەو سەگبابە خۆش نابم!