فەقێ شێتە هەبوو لەناو جافدا ڕۆژێک ئەچێ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  756 بینین

فەقێ شێتە هەبوو لەناو «جاف»دا. ڕۆژێک ئەچێتە لای مەحموو پاشا. پاشا لێی ئەپرسێ: «ها فەقێ شێتە ئێستا چی ئەکەی؟» ئەویش ئەڵێ: «وەڵا پاشا! سەگ بە توولە ئەکەم». پاشاش ئەڵێ: فەقێ شێتە سەگ بە توولە مانای چییە؟ ئەڵێ: «پاشا! مانای چی، مانای چی؟ یانی لە تۆی ئەسێنم و ئەیدەم بەو». پاشا دەست ئەکا بە پێکەنین.