لە وڵاتی کوردەواری ئەم شتانە لەم شوێنانە...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  846 بینین

لە وڵاتی کوردەواری ئەم شتانە لەم شوێنانە تاقانەن:

بەزم لە «کۆیە»،

ڕەزم لە «سلێمانی»،

نەزم لە «سابڵاخ»،

ژیری لە «سنە»،

هێڕی لە «سیان»،

گێلی لە «مایندۆڵ»،

وشکی لە «هەولێر»،

ساردی لە «کەرکووک»،

زیتی لە «وان»،

قنجی لە «بەرزان»،

گورجی لە «دهۆک»،

سواری لە «سوورسوور»،

چرووکی لە «دێ دەورەشار»،

شڕی لە «تەکیە»،

قیتی سەربانان لە «بەرزنجە»،

سمێڵ لە «بۆرەکەی»،

پرچ لە «کڕبچنە»،

ڕیش لە «شەدەڵە»،

کەڵەیی لە «فەیلی»،

وردی لە «سنجاوی»،

قسەڕەوانی لە «سابڵاخ»،

ئەگریجەی کاڵ لە «ئامێدی»،

چاوی بە خومار لە «سەقز»،

شۆخی لە «فەیزوڵڵابەگی»،

شەنگی لە «ماش»،

دیوەخان لە«بەگزادەی «دێبوکری»،

ناسکی لە «کەسنەزانی سەرشیوی سەقز»،

سۆرانی لە «شۆڕەسواری جاف»،

هەڵپەڕکێ لە «بادینان»،

سەروپێ لە «شکاک»،

پشتێن لە «مەنگوڕ»،

کراس لە «بۆڵی»،

کڵاو لە «سلێمانی»،

گۆرەوی میرزایی لە «سنە».