لەسەر قسەکەی ئابید لە بەرزان هەندێ کەس...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ٢)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  810 بینین

لەسەر قسەکەی «ئابید» لە بەرزان هەندێ کەس هەڵئەپەڕێن. مەلایەکیش چوو سەرچۆپییەکەی لە دەست وەرگرتن. خەڵکەکە وتیان: «ئەزبەنی! ئەم فەڵهەین،

تۆ بۆچی داوەتێ لگەل مەتکێ؟» مەلاش وتی: «هون فەڵهەن ئەژک قەشێوە». وان گوتن: «ئەزبەنی! چە دەبێژی؟ تۆ پێغەمبەری مەیی، تۆ نەقەشەیێ». گوت: ئەز نشێم شەفاعەتا وا حەما بکەم، ئەز قەشەمە». وتیان: «ئەزبەنی! حو دەبێژت ئەز پێغەمبەرم، تۆ چەڤان پێغەمبەر نێ؟».

ئەوا ئەویش سەرچۆپی گرتووە و بە دەم هەڵپەڕینەوە وتی: «بلا حسو پێغەمبەر بت، ئەز ژ کژامتاوی، ئەز ژ کژامتاوی».