تەرجیعبەند

لە کتێبی:
شیعرەکانی شوکری فەزڵی
بەرهەمی:
شوکری فەزڵی (1882-1926)
 1 خولەک  1403 بینین
شێخ ڕەزا عەرزت ئەگێم، خۆت بۆچی ئەحمەق کردووە
قەوچە وەک ماکەر ئەکەیت و گوێت وەها لەق کردووە
حیزە ئێشی مێخی سابیق چاوتی زەق کردووە
قەحبە «گوڵچین» تۆی کەوا گەووادی موتڵەق کردووە
من بە مەترەق بارەها کوزیم شەق و پەق کردووە
تۆم نەوەک ئەمجارە هەتک و پەتک و نەستەق کردووە
باوکی مەعلوومت نییە، لەعنەت لە زاتت هەی تەرەس
گوو بە گوێی دایکت، چووزانم دایەبەر کێ پێش و پەس
گوو مەخۆ یا شێخ ئیتر با شۆڕشێ بەرپا نەکەم
خۆت و کەرکووکت بەجارێ سەربەسەر ئیفنا نەکەم
با لە ناولنگی ژنت پێچاڵی سەد جۆڵا نەکەم
با کوزی وەک قەلعەیی خەیبەر بە مەترەق وا نەکەم
«مەستی» فیعلەن، داکی گای ئەم سڕڕە با ئیفشا نەکەم
بۆچ ئەکەی هەجووم، بەڵێ تۆ شێخی، هەجووت با نەکەم
باوکی مەعلوومت نییە، لەعنەت لە زاتت هەی تەرەس
گوو بە گوێی دایکت، چووزانم دایەبەر کێ پێش و پەس