ڕێشانی کێری خۆم کە لە ژنتا ڕەتاندووە

لە کتێبی:
شیعرەکانی شوکری فەزڵی
بەرهەمی:
شوکری فەزڵی (1882-1926)
 1 خولەک  1795 بینین
ڕێشانی کێری خۆم کە لە ژنتا ڕەتاندووە
سەرسمی داوە، کەوتووە، جەرگی پساندووە
هێند سەختە قەحبەیە دەربەندی ناو کوزی
بێچارەیەی خشاندووە، پەراسووی شکاندووە
یا شێخ ئەتۆش تەماتە سواری ئەمەش ببی
حاڵی خراپە، سست و سەقەت ماوە، ماندوووە
کەڵبەت نەماوە حیزە، کە بێسوودە عەفعەفت
پیری دووتای کردووی، شانت خەفاندووە
هەجووت کە بەیتی کوردییە بۆ کێرمی ئەکەی
ئەم قۆڕەقۆڕە هیچە، ڕەزا تۆم تڕاندووە
لێشاوی کێری مەتڵەبە «گوڵچین» وەگەرنە بۆچ
وەک تاقی پردی خاسسە کوزی داچەقاندووە
تا ماوە دێی زەبەللەحی تسعینی بێنە پاڵ
بێ گانی تاوی داوە کوزی داوەشاندووە
شوکریناسناوی ئەدەبی بە کوونی گانی کوڕی بێنە نەزمەوە
زۆری نەداوە سەد ملەکێری تەقاندووە