ژنێک لە حەمام بە ژنێکی تری وت: دوێنێ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  740 بینین

ژنێک لە حەمام بە ژنێکی تری وت: دوێنێ مێردەکەت دەسەسڕێکی ئاورێشمی ژنانەی جوانی بە دەستەوە بوو. ژنەکە وتی: ئۆف لە دەست ئەم مێردەی ناجنسەی من، چەند چاو لە دەرەوەیە. ژنەکەی تر پرسی: بۆ چی چاو لە دەرەوەیە؟ وتی: ئەو دەسەسڕە کە تۆ ئەفەرمووی، ئاخۆ لە چ ژنێکی بە یادگار وەرگرتووە، چونکە من هیچ دەسەسڕی ئاوریشمم نییە و نەمبووە بیدەمێ!