ژنە کوردێکی شاری چووە لای دارتاشێک وتی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  548 بینین

ژنە کوردێکی شاری چووە لای دارتاشێک وتی: بلوێرێکی کچانەم بۆ دروست بکە. دارتاش وتی: ئەندازەت پێیە؟ وتی: ناوەڵڵا. وتی: کە واتە ئەگەر بە قەد هینەکەی خۆم بێ چۆنە؟ ژنەکە وتی: ئەندازەی پێ ناوێ، وەکو ئەیبینم بە قەدەر دەمی تۆ بێ باشە! ئیتر دەمت ئەندازە بگرەو بەو جۆرە!