ئەحەی کڕنوو، نەخۆش بوو، لە سەرەمەرگا بوو...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
953 بینین
ئەحەی کڕنوو، نەخۆش بوو، لە سەرەمەرگا بوو، خلەی پورە نازێ هەبوو لە سولەیمانی چووە لای وتی: ها! مامە ئەحمەد چ خێرتە؟ وتی: بە خوا فڵانی نەخۆشم، لام وایە ئەمرم. وتی: کە واتە تو خوا مامە ئەحمەد ڕاسپێرێکت پێ ئەڵێم بۆ لای باوکم پێی بڵێ. ئەحەش ئەڵێ: بە خوا ئەوەی ڕاستی بێ ڕێگەم ناکەوێتە جەحەنەم!