شێخ ڕەزا جارێک لە سولەیمانی تەماشا ئەکا...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
887 بینین
شێخ ڕەزا جارێک لە سولەیمانی تەماشا ئەکا وا ژنێک کچێکی داوەتە پێش خۆی و ڕێ ئەکەن. لێی ئەپرسێ ئەڵێ: خوشکم وا دیارە ئەو جوانە ماینەت داوەتە پێش بە تەڵەبە، بۆ لە منی چاک ناکەی؟! ژنەکەش ئەڵێ: باوکی پێی نەوتووم لە کەری چاک کەم!