جارێک سەید ئەحمەدی خانەقا عەولقادری کوڕی...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
820 بینین
جارێک سەید ئەحمەدی خانەقا عەولقادری کوڕی لەبەر دەستیا دانابوو ئەیدوان، شێخ ساڵحی مامە هەبوو ڕووی کردە سەید و وتی: سەید لام وایە دایکی عەولقارت زۆر خۆش ئەوێ؟ سەیدیش کتوپڕ ئەڵێ: یا شێخ! ئەوەی دایکی عەولقار ئەیدا بە من ئەگەر تۆ بتدامایە تۆیشم ئەوەندە خۆش ئەویست!