کابرایەکی کورد لەو شارەزوورە کوڕێکی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  652 بینین

کابرایەکی کورد لەو شارەزوورە کوڕێکی پورزای لەرزوتای بوو لە کۆڵی نەئەکەوت، پێیان وت بیبەرە سەر «سەی ساق»شەخسێکە لە شارەزوور و مەڕێکیش لە گەڵیا بەرە بۆی سەر ببڕە چاک ئەبێتەوە. وتی: ئەیبەم بەڵام مەڕم بۆ سەر نابڕرێ، مەڕێک زۆرە، ئەچم پێی ئێژم ئەگەر وە کەمتر ئەیکا خاسە، ئەگەر نا ئەیوەم بۆ «باڵانتەران»شەخسێکە لە شارەزوور.

هەڵسا کوڕەی هەڵگرت و گیسکێکیشی لەگەڵ خۆی بردوو چوونە سەر گۆڕی سەی ساق. ڕووی کردە گۆڕەکە و وتی: سەی ساق! تۆ وە گیسکێ خاسی ئەکەیتەوە بیکەوە، ئەگەر نا باڵانتەران وە مریشکێک کڕە ئەکا! ئەیوەم بۆ ئەو.