ڕۆژێک کوێخایەک ئەچێتە خزمەت مەحموو پاشا...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
839 بینین
ڕۆژێک کوێخایەک ئەچێتە خزمەت مەحموو پاشا، بیستبووی کە پاشا لە ئەستەمبۆڵ دانی دروست کردبوو. لێی ئەپرسێ: قوروان ئەو دگانی لە نوێ ژنیاگی بەدەس هەلپەرسەیاگە بۆ چی خاسە؟ پاشاش ئەڵێ: قسە نەکەم کەس نازانێ دانم نەماوە و شتیشی پێ ئەخۆم. کابرا ئەڵێ: قوروان بێ قەوی نەوێ نوقڵە ڕەقە بادامییەکان و کەشکی پێ ئەخۆی؟ پاشا فەرمووی: نەوەڵڵا شتی وا ڕەقی پێ ناخورێ. کابرا ئەڵێ: بە خوا دگانێ کە نوقڵە بادامی و کەشکی پێ نەخورێ گوی تێوێ؟ پاشاش هیچ دەنگ ناکا.