حەسەن کەنۆش شاعیرێکی کوردی نەخوێندەوار...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  1162 بینین

حەسەن کەنۆش شاعیرێکی کوردی نەخوێندەوار بوو، بەم شیعرانەی باسی یارەکەی کردووە:

جە بەیانەوە، جە بەیانەوە
خاڵی دیم وە بەین دوو بەیانەوە
چوون نجم مەردەوشۆ وە بەیانەوە
حکاکانی دەور گشت بەیانەوە
کێ دییەن مەغرب وە بەیانەوە؟
تا حەسەن وە خاک سەر مەنیانەوە
هەر ها وە حەسرەت ئەو بەیانەوە!