کوێخا ژنی لەیلاخی زۆر بە سەر و بەر و کەی...
لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
1 خولەک
1058 بینین
کوێخا ژنی لەیلاخی زۆر بە سەر و بەر و کەیبانووی لێهاتوون، تفاقی ماڵ و ماڵاتیان هەتا بڵێیت تەواوە، لە کاتی شایی یا شیوەنا پێش ژنانی ئاوایی ئەکەون و ئەچن بۆ ئەو شایی و شیوەنە... کە دوو ژنە کوێخا لە شوێنێک یەکیان گرت بەم جۆرە خۆشی و دشی لە یەک ئەکەن: ماڵ و منداڵ، سەگ دەرماڵ، کۆرپەی باوەش، بەخەڵ خەف شەو، گشتیان خاسن شوکر!