حەسەن بەگی کاک بایز بە بایزاغای دێبووکرێ...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  1013 بینین

حەسەن بەگی کاک بایز بە بایزاغای دێبووکرێ ئەڵێ: بایزاغا ماڵی ئێوە زۆر بێ پەردەیە، هەر کەس دێت و ئەچێتە ژوورەوە! مەبەستی ئەوە ئەبێ تانوتی لێبدا. بایزاغاش ئەڵێ: حەسەن بەگ! ژنەکانمان بە دڵی خۆیان پیاو ئەبیننەوە کوڕی وەکوو من ئەهێنن، بەڵام ژنەکانی ئێوە مەیتەرە لەڕێک لە خۆیان ئەنێن کوڕی وەکوو تۆ ئەهێنن!