دوو کابرای کورد بە ڕێبواری ڕێیان ئەکەوێت...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  1488 بینین

دوو کابرای کورد بە ڕێبواری ڕێیان ئەکەوێتە ئەو عەرەبستانە، ئەمانە نە حوشتریان دیبوو، نە دارخورما، تووشی کاروانێکی حوشتر ئەبن، لە زلی و ناکوکۆکاریی حوشتر زۆر سەریان سووڕ ئەمێنێ، لە پاشا تووشی بێستانێکی دارخورماش ئەبن، دارخورماکان زۆر بەرز ئەبن، یەکێکیان ئەڵێ: «ئەرێ برا ئەمە چییە؟ خوا بۆچ ئەوەندە دارخورمای بەرز دروست کردووە پیاو دەستی نایگاتێ؟!» ئەوی کەشیان دەڵێ: «برا لە ترسی حوشتر!»