کابرایەکی کورد ڕۆژێکی ڕەمەزان نەیتوانی...

لە کتێبی:
ڕشتەی مرواری (بەرگی ١)
بەرهەمی:
عەلائەدین سەجادی (1907-1984)
 1 خولەک  1250 بینین

کابرایەکی کورد ڕۆژێکی ڕەمەزان نەیتوانی بەڕۆژوو بێت، هەستا چوو لە سووچێکی تاریکی ماڵەکەی خۆیانەوە دەستی کرد بە نانخواردن. کوڕێکی هەبوو بەسەریا چوو. گوێی لە مڵچەمڵچێک بوو، وتی: ئەوە کێیە؟ وتی: ڕۆڵە باوکی سەگبابتە نانی خۆی ئەخوا لە خەڵک ئەترسێ!