سەرنج

لە کتێبی:
گوڵاڵە سوورە
بەرهەمی:
کامەران موکری (1929-1986)
 1 خولەک  791 بینین

لە ساڵی ١٩٥٨دا، چاپی یەکەمی گوڵاڵە سوورەم پێشکەش کرد و ئەم چاپی دووەمە بریتییە لەو هۆنراوانەی لە چاپی یەکەمدا هەبوون لەگەڵ گشت ئەو پارچە هۆنراوانەی کە لە دیوانەکانمدا بڵاوکراوەتەوە و هەندێ پارچە هۆنراوەی تازەی بڵاونەکراوەوە. هۆی بنەڕەتیی چاپکردنەوەی گوڵاڵە سوورەم بۆ جاری دووەم ئەوەیە کە بە پێویستم زانی «پارچە هۆنراوەکانم هەموویان لە یەک نامیلکەدا کۆ بکەمەوە».