گوڵاڵەی شادیم لە گەشیدایە

لە کتێبی:
گوڵاڵە سوورە
بەرهەمی:
کامەران موکری (1929-1986)
 1 خولەک  1021 بینین
گوڵاڵەی شادیم لە گەشیدایە
هیچ بایەک نییە هەڵیوەرێنێ
دڵیشم وەکوو پارچەی پۆڵایە
کەس توانای نییە تێکی شکێنێ