دل بە ئاورنگی چاکی دڵداری

لە کتێبی:
گوڵاڵە سوورە
بەرهەمی:
کامەران موکری (1929-1986)
 1 خولەک  566 بینین
دل بە ئاورنگی چاکی دڵداری
وەک گوڵاڵەی ئاڵ ئەگەشێتەوە
بە زێڕ پەرستن چڵی نازداری
بەرەو جەرگی خاک ئەچەمێتەوە
دڵی باوەڕی قوربانی تیا بێ
جێی زێڕ پەرەستی تیا نابێتەوە