زۆر جار ژیانم تاریک دائەهات

لە کتێبی:
گوڵاڵە سوورە
بەرهەمی:
کامەران موکری (1929-1986)
 1 خولەک  597 بینین
زۆر جار ژیانم تاریک دائەهات
ئاگر بەر ئەبوو لە باخی ئاوات
پێم لەناو خوێنا، زنجیری ئاسن
پیا ئەڕشت تەزووی بەتینی مردن
سام هەر نەیتوانی پێ بەر پێ بنێ
بە کێوی ورەی دڵما هەڵزنێ