ئەوی ئەم نانە دێنێتە بەرهەم

لە کتێبی:
گوڵاڵە سوورە
بەرهەمی:
کامەران موکری (1929-1986)
 1 خولەک  902 بینین
ئەوی ئەم نانە دێنێتە بەرهەم
هەمیشە برسی و ڕووت و هەژارە
بەڵام دەوڵەمەمەند بە جەور و ستەم
بوو بە خاوەنی سامان و پارە
وا دیارە یاسای ژین ئەمڕۆ وایە
هەرکەس ڕەنج بدا ڕەنجی بەبایە