هەزاران مانگی تریفەی زیوین

لە کتێبی:
گوڵاڵە سوورە
بەرهەمی:
کامەران موکری (1929-1986)
 1 خولەک  624 بینین
هەزاران مانگی تریفەی زیوین
لە دڵی منا ئەدرەوشێنەوە
گوڵ بە ملیۆنان هی سوور و زێڕین
لە باخی دڵما ئەگەشێنەوە
ڕووناکی لەناو دڵێکا ئەبێ
هەژاران تیایا نەچەوسێنەوە