کەژ بەرگی خەمی تەمی پۆشیوە

لە کتێبی:
گوڵاڵە سوورە
بەرهەمی:
کامەران موکری (1929-1986)
 1 خولەک  977 بینین
کەژ بەرگی خەمی تەمی پۆشیوە
هەوری ڕەش شەوقی کەلی نۆشیوە
تا بارانی ئاڵ نەبارێتەوە
ئەم هەورە هەرگیز ناڕەوێتەوە
گوڵیش تا دڕکی سزا و زۆرداری
ئاوا دایپۆشێ ناگەشێتەوە