ئەوی مێژووی کورد بخوێنێتەوە

لە کتێبی:
گوڵاڵە سوورە
بەرهەمی:
کامەران موکری (1929-1986)
 1 خولەک  1227 بینین
ئەوی مێژووی کورد بخوێنێتەوە
ئەڵقەی زنجیرەی بهۆنێتەوە
تێئەگا هەرگیز سەرنانێتەوە
هیچ هێزێ نییە بیتوێنێتەوە
ئەو چەرخە نەما درەختی ڕەگەز
ڕیشەی دەرکێشن هی ئێمەی نەبەز