گیانێ بۆ بەرزیی کورد و کوردستان

لە کتێبی:
گوڵاڵە سوورە
بەرهەمی:
کامەران موکری (1929-1986)
 1 خولەک  642 بینین
گیانێ بۆ بەرزیی کورد و کوردستان
لە ئەڵقەی پەتا بگاتە مردن
یا لە کوشتارا کاتی کۆڵنەدان
هەڵوەرێتە خاک بە گوللەی دوژمن
ئەو گیانە پاکە ئەبێ بە گیانی
ئەوانەی ئەمرن بۆ کامەرانی