ئاوێتەی ڕەنگی گەشی سوور و شین
لە کتێبی:
گوڵاڵە سوورە
بەرهەمی:
کامەران موکری (1929-1986)
1 خولەک
1114 بینین
ئاوێتەی ڕەنگی گەشی سوور و شین
لە ناخی دڵی ئاگرما ئەژی
بیری تۆڵەیە و هی ناسۆری ژین
تا دوا دڵۆپی ئۆقرەمی مژی
تەنیا بە خوێنی ئاڵی خوێن سەندن
ئەگەشتێتەوە گوڵی ئۆقرەی من