گەر بجووڵێی ویستنت حاسڵ دەبێ
لە کتێبی:
دیوانی ئەسیری
بەرهەمی:
ئەسیری (1895-1962)
1 خولەک
812 بینین
جەوهەرێکی گەر تیابێ کەللە چۆن ساکین دەبێ
مەرد ئەگەر موشتاقی چشتێ بێ چلۆن ساکین دەبێ
ڕۆڵە گەر بیری پیاوبوونت هەیە زوو هەستە پێ
کار ئەگەر پاشی بخەی بێ شوبهەیە باتیڵ دەبێ
چەن هەزار ساڵە پەرێشان و ڕەزیلە میللەتت
لەم زەمانە گەر بجووڵێی ویستنت حاسڵ دەبێ
چاخێکی وایە ئەگەر کۆشش نەکەی زوو مەحو ئەبی
مەڕ لە مێگەڵ جێ بمێنێ، هەڵبەتە زایەع دەبێ
گۆی زەوی چەوت، ئاسمانیش چەوتە هەندێ وا دەڵێن
ئەو کەسەی پشتی نەویکا، ئارەزووی زاهیر دەبێ
پەت بەمل هەڵواسرێ زۆر چاترە ئەو ڕاستییە
لەو کەسەی خەم بێ بەنامەردی لە ئیش فایق دەبێ
گەر لە ڕێگەی هاوزوانت لەت لەتت کەن بتکوژن
ئەی ئەسیریناسناوی ئەدەبی ناوی چاکەت تا ئەبەد زاهیر دەبێ