هۆ مەردی میللەتی
لە کتێبی:
دیوانی ئەسیری
بەرهەمی:
ئەسیری (1895-1962)
1 خولەک
844 بینین
تا کەی لە دەردی وەتەن هەر لە حەسرەتی
خۆراک و خەو نەماوە لە داخ و لە میحنەتی
مووچەت موسیبەت و بەڵاو و غەم و پەت پەتی
هۆمەردی میللەتی
***
ئەم نیشتمانەتە مێرگ و ڕەز و گوڵ و چەمەن
بۆ ڕستگاری حەقتە لە بەرکەی ڕەش و کەفەن
هەر تێبکۆشە گوێ مەدە بەدخواهـ و باوو بەن
هۆ فەڕی خواهی وەتەن
***
دایەی وەتەن دەڵێ هۆ خزموکار و کەسم
بەدبینە بۆ وێرانەکردنی من ئافەت و هەرەسم
هاوارە وا بڕاوە بەندی دڵ و نووزە و نەفەسم
هۆ لاوی نەورەسم
***
مانەندی خاکی تۆ نییە ئەمڕۆ لە ڕووی جیهان
دانێ بۆ سەرفرازیی سەر و ماڵ و گیان
ناوت دەمێنێ، لەشت هاکا بوو نیهان
هۆ کوشتیی نیشتمان
***
عالەم لە ڕووی زەوی ئەمڕۆ لە کۆشش و هەوەسە
وریایی و هەست بزێوی و هەسە
ئەمڕۆژە ڕۆژی کردە وو کاری دەسە
ئەسیریناسناوی ئەدەبی وتن بەسە