ماتەمنامە
لە کتێبی:
دیوانی ئەسیری
بەرهەمی:
ئەسیری (1895-1962)
1 خولەک
871 بینین
ئەم بیست و پێنجی ئەیارە کوردە ماتەمە
ڕۆژی موسیبەت و بەڵا و پەرێشانی و غەمە
لەم ڕۆژە شێخی پاڵۆ و نەهری شەهید کران
لەو کاری تورکە مرۆ ئەمڕۆ سەرسەمە
دوو وەقعە جەرگی هەموو موئمینی سووتان
یەک وەقعەیی حوسێنکەسی شەهیدە... دووەم ئەمە
دوقتۆر فوئادکەس و خالیدکەس و یووسف زیاءکەس و شەریفکەس
کوژرانیان هەلاکی نەوەی گەورەی ئادەمە
ئەو سەروەرانە کە نووسیم لە هەڵبەستی شوهەدا
کوردستان لە ماتەمیان دووکەڵە و تەمە
خوێنە دڵی کەسی نیشتمانی و گەلی
جەرگی کەبابە لە فرمێسکی، جێگەشی نەمە
یاران وەرن توخودا کۆتەڵێ بکەین
لەو کۆتەڵی شوهەدا خۆکوژین کەمە
یاران وەرن با بچینە پرسەیی کوردی سەروو
ڕەنگین بین ئێمەش ئەلەو شینە بەو خومە
تا ڕۆژی دوا ژیانم ئەسیریناسناوی ئەدەبی دەڵێ
هەڵبەستی ماتەمی شوهەدا بێژی شەرتمە