لەجێ جێ کۆمەڵکە
لە کتێبی:
دیوانی ئەسیری
بەرهەمی:
ئەسیری (1895-1962)
1 خولەک
789 بینین
ئومێدی گەورەیی پێشووت، بزانە بێ کەڵکە
بێگانە هەرچەنێ چابێ براکە، هەر خەڵکە
بۆ خۆت بجووڵێ بەگورجی لە خوێندن و کردەت
کۆشش بکە شەو و ڕۆژ، لاق و دەستەکەت هەڵکە
لاوت بنێرە، حەکیمی لە ئەوروپا فێر بێ
هۆگر بە پیاوی کە، سستییە لەجێ جێ کۆمەڵکە
خزمت بناسە، تازە کە خزمایەتی سەر نەو
پێویستی گەل چبێ بۆ لۆندەرە تل کە
هۆگر ببن هەموو گەل خوێندەوار و زانا بن
ئەوجا مەبەستی میللەتی کورد بێتە جێ بەڵکە
ئەوجا کە دەرکەوێ ئومێدی گەلی بەد خواهـ
خووی کوردە لە هەرچی هەرایێ بێ سەرپەلکە
بڵێ بنووسە بجووڵێ ئەسیریناسناوی ئەدەبی لەم ڕۆژە
هیچ کۆڵ نەدەی پەلەکە موشکیلەت حەل کە