ئەم پەرێشانییە هەتا کەی بێ؟

لە کتێبی:
دیوانی ئەسیری
بەرهەمی:
ئەسیری (1895-1962)
 1 خولەک  720 بینین
کوردە تەکمیلە خیلقەتەکەت
لێک نوقسانە تەربییەکەت
کانی ئاڵتوونە موڵکی ئەتۆ
کۆن و بێ کەڵکە سنعەتەکەت
سەروەتی تۆ لەحەد بەدەرە
هیچە تا کەر بێ نەقلییەکەت
گەرچی چالاک و گورج و ئازاشی
تێ پەڕی چاخی خەنجەرەکەت
ڕەغبەتی زۆرە لات زانا
فائیدەی چییە وێرانە مەدرەسەکەت
زۆر بەکاری ئەتۆ لە بۆ خوێندن
ڕێکیی تیا نییە مەکاتیبەکەت
بەشەریعەت موتیعی کاکە ئەتۆ
جاهیلە، شێخە گەوجە ڕەهبەرەکەت
ئەم پەرێشانییە هەتا کەی بێ
وا لە فەوتانە میللەتەکەت
زەحمەتە بەم زووانە سەربکەوێ
ئەی ئەسیریناسناوی ئەدەبی سیاسەتی کەسەکەت