بۆ نەهرۆی حەسەن فەرەج

لە کتێبی:
دیوانی محەمەد ساڵح دیلان
بەرهەمی:
محەمەد ساڵح دیلان (1927-1990)
 1 خولەک  581 بینین
من تنۆکی سووری ئەو شاخەم
پەڕەی گوڵی هەڵوەریوی ئەم باخەم
من سووراوی لێوی ئاڵی سەیوانم
نەو گوڵاڵەی هەتاو گازی کوێستانم
من توێژاڵی برینی ئەم وڵاتەم
ئەرخەوانی تازە چرۆی ئەم کاتەم
من ڕێبواری ڕێگایەکی گڕاویم
تەمەن کورتی ژیانێکی خوێناویم
خوێن ڕژاوی بەستەی سووری ژیانم
زوو هەڵفڕی مەلی جەستەی گیانم
شینی بەستەی بەسەرهاتی گوڵباخم
هەڵوەریوی بێ ڕەشەبام لە باخم
ئازار دیون کەس و کارم بە کۆمەڵ
ئاخ بۆ ئەسرین بەخوڕ بڕژێ بە تۆپەڵ