عەزیزم

لە کتێبی:
دیوانی محەمەد ساڵح دیلان
بەرهەمی:
محەمەد ساڵح دیلان (1927-1990)
 1 خولەک  686 بینین
برایان.. خوێش و کەس فەرزەندی جەرگم
دڵم ئاڵە.. لە خاکیشا بە ڕەنگم
هەناسەم بۆنی ڕووی ئێوە ئەهێنێ
بە باقە گوڵ لەسەر سینەم ئەچێنێ
لەناو گۆڕا بەیادی جەرگی برژاو
لە دوای سەدساڵ خوڕەی دێ پیرە خوێناو
ئەهاژێ قوڵپی سووری چاو و سینەم
کە من ڕۆڵەی نە مردووی ئەم نگینەم
عەزیزم خالیدی دەرگای مەحویم
ئەسووتێم هەڵئەقرچێم خۆڵی مەشویم