کوردستان بەهەشتی زەمین
سروود
        لە کتێبی:
            دیوانی محەمەد ساڵح دیلان
        بەرهەمی:
                محەمەد ساڵح دیلان (1927-1990)
        
             1 خولەک
             1618 بینین
        
        
    کوردستان بەهەشتی زەمین
جێی تێکۆشان و ڕاپەرین
مەڵبەندی کاوەی قارەمان
کوردستان کوردستان
ئەی نەتەوەی کوردی دلێر
ڕۆڵەی نەبەرد و بێچوە شێر
هەستە هەستان دەرمانە بۆ
دەرد و ئازاری جەستەی تۆ
کوردستان کوردستان
وا نەورۆزە جەژنی گەلە
ئاسۆ ڕازاوەی دەم کەلە
با نەورۆز و بەهاری کورد
پێگەیێنین بەدەست و برد
کوردستان کوردستان