نەورۆز
لە کتێبی:
دیوانی محەمەد ساڵح دیلان
بەرهەمی:
محەمەد ساڵح دیلان (1927-1990)
1 خولەک
1207 بینین
ئاوڕێ... ئاوڕێکی دوور
لە ڕۆژێ.. ڕۆژێکی سوور
ئاوڕێ لە ڕۆژێکی سوور
لە تەختێ هەڵگەڕایەوە
لە کارێ دەنگی دایەوە
لەگەڵا چۆن ژیایەوە
ئاوڕێ.. لە قیامەتێ
لە یادێ.. یادی میللەتێ
کە ڕاپەڕێ لە خەو
بەرامبەر سامی شەو
بۆ گزنگی ڕۆژێکی نەو..!!
ئاوڕێ.. بێتە عیبرەتێ
بۆ زاڵمێ، دارێ، پەتێ
یا بۆ.. وەچەی (زوحاک)
هیتلەر و چار و ماک
بۆ کۆشکی بوو بە خاک
***
ئاوڕێ لە چەکوش بەشان
لە کۆڕێ.. کۆڕی قارەمان
ئاوڕێ.. لەچەکوش بەشان
لە کاوەی قارەمان
کە سنگی کردەوە
گرەوی بردەوە