بۆ نەژادی ڕەمزی ئەفەندی
بۆ «نەژادی ڕەمزی ئەفەندی» وتراوە کە قوتابی کۆلیجی پزیشکی بووە لە ئەستەمموڵ و لە هەڕەتی لاویدا مردووە
لە کتێبی:
ڕازی تەنیایی
بەرهەمی:
ئەحمەد هەردی (1922-2006)
1 خولەک
1995 بینین
درەختی ڕەنجی چەند ساڵەم، کەمی مابوو چرۆ دەرکا
کەمی مابوو بەری باخم، ژیانم پڕ لە سێبەر کا
بە ئەو ئاواتە من ئەژیام، لە کونجی دوور وڵاتێکا
لەپڕ مردن، تەلاری ژینمی ڕووخان، لە ساتێکا!