بۆ مەهتابی شێخ جەلالی شێخ ڕەشید
بۆ «مەهتابی شێخ جەلالی شێخ ڕەشید» وتراوە کە لە هەڕەتی لاویدا جوانەمەرگ بووە
لە کتێبی:
ڕازی تەنیایی
بەرهەمی:
ئەحمەد هەردی (1922-2006)
1 خولەک
2304 بینین
کە ڕابووردی بە ئەسپایی، لەسەر ئەم گۆڕە پێ دانێ
کە مەهتابێکی تێدایە مەگەر ئەو خوایە بیزانێ!
لە باخی خۆشەویستیدا، گوڵاڵەی نەوجەوانی بوو
کەچی کاتی گەڵاڕێزانی ئەو، هێشتا بەیانی بوو!