حەیران
لە کتێبی:
قەڵای ڕاز
بەرهەمی:
ژیلا حسەینی (1964-1996)
1 خولەک
1588 بینین
بەیانییان لەگەڵ تیشک و کازیوەدا
هەناسەکانم وەک سیمرخ
بەرەو لووتکەی هەرەبەرزی خۆشەویستیت
هەڵئەفڕن و
شنەی یادت، کەزییەکانم ئەکا بە بارۆشەی
حەز و خولیا و تاسەکانت
عەشقەی هەمیشە سەوزی دڵداریم
ئەئاڵێتە باڵای دووریت
ئەی شاهینی هەمیشە تینووی بەرزایی
پێم ناڵێی چۆن لەژێر ئەم خاکەدا ئەژیت
چۆن چۆنی دەم ئەنێیتە نێو دەمی تەنیایی و نامۆیی
ئێستا دایکت هەموو ڕۆژێ
لەبەر ئاوێنەی تەمەنی ڕابردوویا
پرچی سپیی خەمەکانی دائەهێنێ و
جووتێ سەرپەلکەی ئاڵتوونی
یادگاری یەکەم ژوانگەی دڵداریمانی لێ ئەدا
پاشان دێتە ژوانگەی
خەم و چاوەنواڕیم
بەڵام بەجێی خرینگەی بازنە و بۆنی گوڵ و سمڵ و مێخەک
چەپکێ شکۆفەی سپیی بێگەرد
لە خەرمانی پەرچەکانی بەسەر سنگما ئەبارێنێ
بەدەم هەناسە و تاسەوە
دەنگ هەڵدێنێ
پڕ بەم شاخە ئەچریکێنێ
بە حەیرانێ
خەم و تەنیایی و نامۆییم ئەتارێنێ.
هەناسەکانم وەک سیمرخ
بەرەو لووتکەی هەرەبەرزی خۆشەویستیت
هەڵئەفڕن و
شنەی یادت، کەزییەکانم ئەکا بە بارۆشەی
حەز و خولیا و تاسەکانت
عەشقەی هەمیشە سەوزی دڵداریم
ئەئاڵێتە باڵای دووریت
ئەی شاهینی هەمیشە تینووی بەرزایی
پێم ناڵێی چۆن لەژێر ئەم خاکەدا ئەژیت
چۆن چۆنی دەم ئەنێیتە نێو دەمی تەنیایی و نامۆیی
ئێستا دایکت هەموو ڕۆژێ
لەبەر ئاوێنەی تەمەنی ڕابردوویا
پرچی سپیی خەمەکانی دائەهێنێ و
جووتێ سەرپەلکەی ئاڵتوونی
یادگاری یەکەم ژوانگەی دڵداریمانی لێ ئەدا
پاشان دێتە ژوانگەی
خەم و چاوەنواڕیم
بەڵام بەجێی خرینگەی بازنە و بۆنی گوڵ و سمڵ و مێخەک
چەپکێ شکۆفەی سپیی بێگەرد
لە خەرمانی پەرچەکانی بەسەر سنگما ئەبارێنێ
بەدەم هەناسە و تاسەوە
دەنگ هەڵدێنێ
پڕ بەم شاخە ئەچریکێنێ
بە حەیرانێ
خەم و تەنیایی و نامۆییم ئەتارێنێ.