سەمایەک لەنێوان ئاو و ئاگردا
لە کتێبی:
قەڵای ڕاز
بەرهەمی:
ژیلا حسەینی (1964-1996)
2 خولەک
1346 بینین
ڕێبوارێکی شپرزەم و
جانتای دەستم پڕ هەناسەی تەنیایییە
پەردەت لا دە، بە نیگایەک بمدوێنە
ئەمشەو بارانی دیدارێک
کێڵگەی دڵم پاراو ئەکات
لە باخێکی ئەفسووناوی
شەونمی چاوی دڵداری
ئەتکێتە سەر گۆنای شێعرم
بیرەوەریی ئەوینێ سەوز
بە بەرزاییی باڵای ئاویەر
ڕووناکایی ئەخاتە سەر تاسە و بیرم
گوێ هەڵبخەین
پادیواری ئەویندارێ
بێدەنگیی شار ئەشڵەقێنێ
شاریش دایکێکی ڕەشپۆشە
هێور هێور
تازیەی ئەوینێکی ناکام
ئەگێڕێت و
لەبەر ئاوێنەی فرمێسکا
سەروپەلکەی ئازارەکانی دادێنێ
پەردە لا دە
پڕی تاسەی دیدارتم
ساڵگارێکی ئێجگار زۆرە
بەسەر ڕۆژی کۆچەکەتا ڕائەبوورێ
ساڵگارێکی پڕ لە برین
ساڵی تەقینەوەی پرسیار
گڕکانی قین
ساڵی قاتوقڕی ئەوین
ساڵی ساردبوونەوەی هەتاو
سووتانی بەفر
ساڵی بێدەنگیی هاوار و
هاواری بەرزی بێدەنگی
ساڵگارێکی ئێجگار زۆرە
بەسەر ڕۆژی کۆچەکەتا ڕائەبوورێ
ئەو ڕۆژەی وا
دوا لاپەڕەی دیوانی شێعری دڵداریت
ڕەش کردەوە و
ئیتر دوای تۆ
کەسێکی تر خەسرەو خانی نەلاوانۆ
لەو ڕۆژەوە
خەسرەو خانیش زریانێکە
وێڵ و شەیدا
بە کۆڵانی خەسراوادا ئەگەڕێت و
بەرەو ئاویەر سەر هەڵئەگرێت
گۆرانیی ناکامیی خۆی و دڵداریی تۆ ئەڵێتەوە
سەر بە هەر کۆڵانێکا کا
گوڵاوی عەشق ئەپرژێنێ و
بە برژانگی تاسەکانی زولفی دووریت شانە ئەکا
تۆش ئەی خاتوونی دڵداری
تا ئێستاکەش دارئەرخەوانێکی بەرزی
چی کۆترە بۆ سێبەری خۆشەویستیت باڵ ئەگرنەوە
بۆیە هەر کە کچانی شار
تووشی ئازارەشێعر ئەبن
یەکسەر نێوی تۆیان بە گوێدا ئەخوێنن
تاڵێ لە ئاڵاییی سۆزەکانت
لە مەچەکی خەوەکانیان ئەئاڵێنن
ئەی دارستانی دڵداری و
نەزەرگەی عاشقانی شار
ئەمشەو یاد و تاسەی دووریت
لە خەوێکی ئەفسووناوی ڕایچەنیوم
لێوەکانم بە وشەی خەم پشکووتووە و
هەتا دێ هەر پەرە ئەگرێت
چەن بە قوفڵی ساردی دڵمەوەی ئەنێم
چاری ناکات
سەیری من کە
بڕوام نییە ئەمناسییەوە
ساڵگارێکی ئێجگار زۆرە
هەرچی شەوە
دارستانی و لە چاوەکانما شین ئەبی
هەتا بەیان لەنێو قژتا سەما ئەکەم
بەیانییان بۆنی وەنەوشەم گرتووە
ئاو و ئاگر ئەمناسنەوە
یەکسەر بۆ لای تۆم ئەهێنن
بە دەور باڵای هەرە بەرزی دڵداریتا
ئەمگەڕێنن
لە سێبەری خەوەکانتا
ئەمخەوێنن
جانتای دەستم پڕ هەناسەی تەنیایییە
پەردەت لا دە، بە نیگایەک بمدوێنە
ئەمشەو بارانی دیدارێک
کێڵگەی دڵم پاراو ئەکات
لە باخێکی ئەفسووناوی
شەونمی چاوی دڵداری
ئەتکێتە سەر گۆنای شێعرم
بیرەوەریی ئەوینێ سەوز
بە بەرزاییی باڵای ئاویەر
ڕووناکایی ئەخاتە سەر تاسە و بیرم
گوێ هەڵبخەین
پادیواری ئەویندارێ
بێدەنگیی شار ئەشڵەقێنێ
شاریش دایکێکی ڕەشپۆشە
هێور هێور
تازیەی ئەوینێکی ناکام
ئەگێڕێت و
لەبەر ئاوێنەی فرمێسکا
سەروپەلکەی ئازارەکانی دادێنێ
پەردە لا دە
پڕی تاسەی دیدارتم
ساڵگارێکی ئێجگار زۆرە
بەسەر ڕۆژی کۆچەکەتا ڕائەبوورێ
ساڵگارێکی پڕ لە برین
ساڵی تەقینەوەی پرسیار
گڕکانی قین
ساڵی قاتوقڕی ئەوین
ساڵی ساردبوونەوەی هەتاو
سووتانی بەفر
ساڵی بێدەنگیی هاوار و
هاواری بەرزی بێدەنگی
ساڵگارێکی ئێجگار زۆرە
بەسەر ڕۆژی کۆچەکەتا ڕائەبوورێ
ئەو ڕۆژەی وا
دوا لاپەڕەی دیوانی شێعری دڵداریت
ڕەش کردەوە و
ئیتر دوای تۆ
کەسێکی تر خەسرەو خانی نەلاوانۆ
لەو ڕۆژەوە
خەسرەو خانیش زریانێکە
وێڵ و شەیدا
بە کۆڵانی خەسراوادا ئەگەڕێت و
بەرەو ئاویەر سەر هەڵئەگرێت
گۆرانیی ناکامیی خۆی و دڵداریی تۆ ئەڵێتەوە
سەر بە هەر کۆڵانێکا کا
گوڵاوی عەشق ئەپرژێنێ و
بە برژانگی تاسەکانی زولفی دووریت شانە ئەکا
تۆش ئەی خاتوونی دڵداری
تا ئێستاکەش دارئەرخەوانێکی بەرزی
چی کۆترە بۆ سێبەری خۆشەویستیت باڵ ئەگرنەوە
بۆیە هەر کە کچانی شار
تووشی ئازارەشێعر ئەبن
یەکسەر نێوی تۆیان بە گوێدا ئەخوێنن
تاڵێ لە ئاڵاییی سۆزەکانت
لە مەچەکی خەوەکانیان ئەئاڵێنن
ئەی دارستانی دڵداری و
نەزەرگەی عاشقانی شار
ئەمشەو یاد و تاسەی دووریت
لە خەوێکی ئەفسووناوی ڕایچەنیوم
لێوەکانم بە وشەی خەم پشکووتووە و
هەتا دێ هەر پەرە ئەگرێت
چەن بە قوفڵی ساردی دڵمەوەی ئەنێم
چاری ناکات
سەیری من کە
بڕوام نییە ئەمناسییەوە
ساڵگارێکی ئێجگار زۆرە
هەرچی شەوە
دارستانی و لە چاوەکانما شین ئەبی
هەتا بەیان لەنێو قژتا سەما ئەکەم
بەیانییان بۆنی وەنەوشەم گرتووە
ئاو و ئاگر ئەمناسنەوە
یەکسەر بۆ لای تۆم ئەهێنن
بە دەور باڵای هەرە بەرزی دڵداریتا
ئەمگەڕێنن
لە سێبەری خەوەکانتا
ئەمخەوێنن