ئۆباڵی خۆت بە ئەستۆی خۆتە

لە کتێبی:
ڕازی تەنیایی
بەرهەمی:
ئەحمەد هەردی (1922-2006)
 1 خولەک  2976 بینین
بە دەستی خۆت کە جامت خستە سەر لێوت غەشیمانە
ئەگەر زەهریشی تێدا بوو، گوناهی خۆتە بیزانە
هەڵە یا خود گوناهت کرد، لە کاتێکا کە بێهۆشی
سزا و تاڵاوی هەرچی بێ، ئەبێ وەک بادە بینۆشی
ئەگەر پیاویت و ئەیزانی، کە وا ئۆباڵی کردارت
لە ئەستۆی وردی خۆتایە، ئیتر بێسوودە هاوارت!